سلێمانی..دوو كه‌س به‌ شه‌ڕه‌ چه‌قۆ كوژران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

له‌نزیك مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى، شه‌ڕه‌ چه‌قۆ له‌نێوان 5 گه‌نجدا ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراون و دووانی تریش بریندارن.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌مه‌، په‌یامنێری باڵكێش له‌ سلێمانی وتی، “كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و شه‌ڕه‌ چه‌قۆ له‌نێوان پێنج گه‌نجێكدا ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دووان له‌ گه‌نجه‌كان كوژراون، كه‌ ته‌مه‌نیان 22 ساڵ و 23 ساڵه‌.”

وتیشی: “ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمی كوژراوه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار و دوو گه‌نجی تریشان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام یه‌كێكیان هه‌ڵاتووه‌ و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.”

ھەواڵی زیاتر