كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌یه‌ك لەگەڕەكی شۆڕش لە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پشكنین و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكەیان كرد و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.”
ده‌شڵێت، “دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان هەمان شەو توانرا ناوی تۆمەتبار و شوێنی دەستنیشان بكرێت كە بەرەو بەغدا هەڵاتووە و دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی بەغدا توانرا ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه تۆمەتباره‌كه لە بازگەی شەعب دەستگیربكرێت.”
پۆلسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه لەئێستادا تۆمەتبار (س ،م ، س ) لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە بە چەقۆ هێرشی كردووه‌تە سەر (ع ، ع ، س)، لەدایكبووی 1999 و كوشتوویەتی