ههولێر..بهشێكی زۆری گەڕەکەکان کێشەی کەمئاوییان بۆ دروستبووە
كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، “هۆكاری گرفتهكه ئهوهیه، خاوەنی یەکێک لە مۆڵەکانی سنوری عەینکاوە، ویستوویەتی زەوییەک بکات بە سەوزایی، بەڵام یەکە ئیدارییەکانی ئاگادار نەکردووەتەوە و لەکاتی کارکردندا بۆرییەکەی شکاندووە.”
دهڵێت، “خاوەنی مۆڵەکە سزادەدرێت و دەبێت زیانەکانیش قەرەبووبکاتەوە و گرفتهكه چارهسهربكات و لهئێستاشدا تیمەکانمان کاردەکەن بۆ چارەسەركردنی گرفتهكه.”
دهشڵێت، “تائێستا نازانرێت چاكکردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفرازی 3 چەند کاتی دەوێت.”، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێریش هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە، بەڵام داوای لە هاوڵاتیان کردووە دەست بە ئاوەوە بگرن.”