سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بڕیاره‌ ڕۆژی یەكشەممە، 15ی تشرینی دووه‌م، سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، لەبارەی بڕینی (320) ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م پرسی بڕینی پشكی هەرێمی كوردستانه‌ لە یاسای قەرز و ته‌وه‌ری دووه‌میش ڕەوانەكردنی شاندێك ده‌بێت بۆ بەغدا. 

به‌ره‌به‌یانی دوێنێ، 12ی تشرینی دووه‌م، په‌رله‌مانی عێراق لە دانیشتنه‌كه‌یدا (320) ملیار دیناره‌كه‌ی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مانتارانی كورد دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت.

ھەواڵی زیاتر