كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تادێت ئاستى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان داده‌به‌زێت و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ئاستى ئاوه‌كه زیادی كردووه.”
ڕەحمان خانی، بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ده‌ڵێت: “ئاستی ئاو ڕۆژانە دادەبەزێت، تەنها یەک ڕۆژ نەبێت بەهۆی بارانه‌وه 6 سانتیمەتر زیادی کردووە.”
دەشڵێت: “ئەگەر ئەمساڵ ساڵێکی باراناوی نەبێت و ئێرانیش ئەو ئاوەی دەیگرێتەوە تەحویلی بکات بۆ خۆی و بەشێکی بەرنەداتەوە بۆ ئێمە، ناتوانین ئاوی گونجاو لە بەنداوەکە کۆبکەینەوە و بە دڵنیاییه‌وه تووشی گرفتی دابەزاندنی زیاتری ئاو دەبین.”
كۆمارى ئیسلامی ئێران، به دروستكردنى ژماره‌یه‌ك به‌نداو له‌سه‌ر ڕووباری سیروان و گۆڕینی ئاراسته‌ى ئاوى ڕووباره‌كه، بڕی ئه‌و ئاوه‌ى ڕووباره‌كه كه دێته ناو خاكی هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به ڕاده‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌بۆچونى شاره‌زایانیش، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه بۆ داهاتوو زۆر زیاتر ده‌بێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى سود له ئاوى ڕووباره‌كه ده‌بینن، ڕووبه‌ڕووى گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌ختیی ئاو ده‌بنه‌وه.”