مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانهەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواریوەبەرهێناندا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ودان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانیئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنیدەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوایوەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.