سۆران..فرۆشتنی دوو جۆر مۆبایل قەدەغە کران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شەماڵ بێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، ڕایگه‌یاند، “دوو جۆرە مۆبایل به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌كراوه‌.”

ئاشكراشی كرد، “موبایله‌كان ئێڵ 8 ستارن و ماوەی 8 مانگە هاوردەی هەرێمی كوردستان کراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی پیاو ده‌گۆڕێت بۆ ئافره‌ت، بۆیه‌ كرین و فرۆشتی قه‌ده‌غه‌كراوه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “تائێستا هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی به‌و موبایلانه‌ دروست نه‌بووه‌ و هیچ هاوڵاتییه‌كیش سکاڵای تۆمار نەکردووه‌.”

موبایله‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌
ھەواڵی زیاتر