ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی كورد و شیعه‌دا دروستبووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەهۆی زیادکردنی چه‌ند ماددەیه‌ك بۆ پرۆژه‌یاسای قه‌رز له‌ دژی حکومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد و پەرلەمانی عێراقیش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كورد، ته‌واوی مادده‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد.

بەشێکی زۆری په‌رله‌مانتارانی شیعە و سوننه‌ له‌ پەرلەمانی عێراق له‌ دژی کوردستان یەکیان گرت، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش کە پێشووتر کراوە، لەناو پرۆژەیاساکەدا داوایان کرد حکومەتی هەرێم تەواوی داهاتی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات، ئه‌وكات شایستە داراییەکانی له‌ حكومه‌تی عێراق وەربگرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، له‌دانیشتنه‌كه‌دا دەمەقاڵێ لەنێوان نوێنەرانی کوردستان و لایه‌نه‌ شیعەكان دروستبووە و به‌وهۆیه‌وه‌ نوێنەرانی کوردستان دانیشتنەکەیان بایكۆت كردووه‌.

ھەواڵی زیاتر