ئاسایش له‌باره‌ی كوژرانی شوانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 11ی تشرینی دووه‌م، شوانێك كوژرا و كه‌سوكاره‌كه‌شی “ئاسایش”یان به‌ كوشتنی تۆمه‌تباركرد، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “تۆمەتباری کوژراو 2 فەرمانی گرتنی هەبووە”

ده‌شڵێت، “تۆمەتباری کوژراو دوو فەرمانی گرتنی هەبووە لە دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ، بە ماددەکانی 446 و 442 و یەک فەرمانی گرتنیشی هەبووە لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بە ماددەی 422.”

ئاسایش ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەمەبەستی دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوادا و تەقە دروست دەبێت تۆمەتبار هەڵدێت و سەرەنجام لە بازگەی ڕێدار بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر