سلێمانی..ئه‌م خوارده‌مه‌نییه‌ به‌هۆی گۆشتی گومانلێكراوه‌وه‌ داخرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و هەبوونی بڕێکی زۆر گۆشتی گومانلێکراو و جگەری بەستووی خراپبوو، کەڕوو کردوو، خواردەمەنی “کۆدۆ” لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی داخرا.

فریال عوسمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی 4ی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگه‌یاندووه‌، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و هەبوونی بڕێکی زۆر گۆشتی گومانلێکراو و جگەری بەستوی خراپبوو، کەڕوو کردوو، خواردەمەنی “کۆدۆ”مان لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی داخستووه‌.

فریا عوسمان دەشڵێت: “بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی کۆدۆ دادەخرێت و ئەو گۆشت و جگەرە بەستووەش كه‌ دەستی بەسەرداگیراوە، ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر