پرۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی “بامۆك” هه‌ڕه‌شه‌ی تێكه‌وت

عومەر محه‌مه‌د، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، ده‌ڵێت: “كێشەی پرۆژەی نیشتەجێبوونى كرێكاران و پیشه‌وه‌رانى كه‌لار کە لە نێوان خاوەن قیستەکان و کۆمپانیاکەیە، تائێستا چارەسەر نەبووە.” 

كێشه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، به‌شداران كێشه‌یان له‌ پێدانى قیسته‌كانیان هه‌یه‌ و كۆمپانیاكه‌ش فشاریان لێده‌كات، تا ده‌گات به‌وه‌ى وه‌ك ده‌وترێت، هه‌ڕه‌شه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى یه‌كه‌كان بكه‌ن.

ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كه‌ش، عومه‌ر محه‌مه‌د ده‌ڵێت: “ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەبوو، خاوەن قیستەکان دەتوانن خانووه‌کانیان بهێننەوە و ئێمە بیبەخشین بە بەشداربوویەکی تر و به‌دوری نازانێت پرۆژه‌كه‌ ڕابگیرێت و كارى تێدا نه‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر