كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ،ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕاگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان 5 هه‌زار پارچه چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ی توركی له‌ناوبردووه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ئه‌و پارچه چه‌كانه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییه‌كان، بڕیاری له‌ناوبردنیان دراوه.”
ده‌شڵێت، “هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی مه‌ترسی و تاوانكاریی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.”