وه‌زاره‌تی كاره‌با: تائێستا 130 هەزار پێوەری زیرەك له‌ هه‌ولێر بەستراوە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كۆبوونەوەیەكی فراوانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی 1 و2ی شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی زیرەك كراوه‌.”

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیارداوه‌ بەشێوەیەكی خێراتر و باشتر پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێریش ئامادەیی دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی دەربڕیوه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌شكردووه‌، “پڕۆژەی پێوەری زیرەك، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تائێستاش بەپێی ئەو پلانەی بۆی داڕێژراوە بەڕێوەدەچێت و تائێستاش زیاتر لە 130 هەزار پێوەری زیرەك لە سنوری پارێزگای هەولێر بەستراوە.”

ھەواڵی زیاتر