شارە‌وانی سلێمانی: دانانی كۆشك لە ‌شوێنی گشتی و موڵكی تایبە‌تدا ڕێگە‌پێدراو نییە‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌، 11ی تشرینی دووه‌م، سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، “دانانی كۆشك لە ‌شوێنی گشتی و  موڵكی تایبە‌تدا ڕێگە‌پێدراو نییە‌.”

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌شڵێت، “ھە‌ر ھاوڵاتییە‌‌ك داوابكات لە‌ موڵكی تایبە‌تی خۆیدا كۆشك دابنێت، پێویستە‌ سە‌ردانی بەشى هونەرى شارە‌وانی سلێمانی بكات، بە‌مە‌بە‌ستی گرتنە‌بە‌ری ڕێكاری ھونە‌ری و یاسایی لەسەر داواکەى.”

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، “ئه‌و كۆشكانه‌ی ‌سە‌ر شە‌قامە‌كانیش پرۆژە‌یە‌كی وە‌بە‌رھێنانە بە‌شێوە‌ی موساته‌حە، كە‌ بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی وە‌بە‌رھێنان بۆ كۆمپانیایە‌كی ئە‌نجامداوه‌ و شارەوانى سلێمانى تە‌نھا دیاریکردنى شوێنی كۆشكە‌‌كانی كە‌وتۆتە ئە‌ستۆ.”

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، “بڕیاره‌كه‌ پاڵپشته‌ بە‌ یاسای چاكسازی و فە‌رمانی وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار بە‌ ژمارە‌ 91 لە‌ 12ی8ی2020.”

ھەواڵی زیاتر