به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی 140 هه‌زار خێزان هاوكاری ده‌كرێن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 11ی تشرینی دووه‌م، زه‌كیه‌ ساڵه‌ح، بریكاری وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، “به‌ بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 14 ملیار دینار دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزان و هه‌ر خێزانێكیش 100 هه‌زار دینار هاوكاری‌ ده‌كرێت‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پاره‌كه‌ له‌ ژماره‌ بانكی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵاییه‌تیدایه‌‌ و ئه‌و ناوانه‌ش پاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت ئاماده‌یه‌، به‌ڵام چه‌ند ڕێكارێك ماوه‌ و دواتر ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كه‌ ده‌كرێت‌.”

ئاشكراشی كرد، “پاره‌كه‌ له‌كاتی كه‌رنتینه‌دا له‌ سه‌رمایه‌داره‌كان كۆكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ بدرێته‌ خه‌ڵكی‌ كه‌مده‌رامه‌ت.”

ھەواڵی زیاتر