كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووهم، لەبەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەناوی دابەشکردنی هاوکارییەوە نەعل و دایبی منداڵان و جلی کۆن بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا دابەشکراو بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
لهوبارهیهوه، نوسینگەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ڕایگەیاند، “ئهو خێزانانه ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو قەرەبوو دەکرێنەوە”.
نوسینگهی ڕۆژنامهوانی وهزیری پێشمهرگه كێشهكهی به ههڵه تێگهیشتن ناوبردووه و دهڵێت، “هەڵە تێگەیشتن لەنێوان ڕێکخراوەکە و ئەوان و کەسوکاری شەهیداندا، بۆیه لەگەڵ سەرجەم کەسوکاری ئەو شەهیدانەدا کۆدەبنەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان دەکەنەوە.”
ئەمرۆ چوارشهممه، لە بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەناوی دابەشکردنی هاوکارییەوە نەعل و دایبی منداڵان و جلی کۆن بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا دابەشکرا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و بهشێك له كهسوكاری ئهو شههیدانه هاوكارییهكانیان سوتاند.