كه‌شناسی: زۆرترین بڕی‌ باران له‌م شوێنه‌ باریوه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “زۆرترین بڕی بارانبارین لە سلێمانی بووە.”

ئەمرۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووه‌م، بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی لە هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگه‌یاند، “زۆرترین رێژەی بارانبارین لە  سلێمانی بووە لە ناحیەی بازیان و بڕی 46.6 ملم باران باریوە.

ده‌شڵێت، “لە هەولێر بڕی 62.6 ملم باران باریوە.”

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “لەماوە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە تێكڕایی 448.4 ملم باران لە هەرێمی كوردستان باریوە.”

ھەواڵی زیاتر