كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 11ی تشرینی دووه‌م، ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند، “پەنابەرێكی كوردی تەمەن 30 ساڵ لە وڵاتی یۆنان كوژراوە و لەسەر چۆنیەتی كوشتنەكەشی چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی پۆلیسن.”
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، گه‌نجه كوژراوه‌كه ناوی “یونس عەلائەدین ئەحمەد”ە و خێزانه‌كه‌ی هەواڵیان پێداون كە ونبووە، دوای بەدواداچوون بۆیان دەركەوتووە كە لە شاری ساڵۆنیكی وڵاتی یۆنان كوژراوە.
ئاشكراشی كردووه، “گه‌نجه كوژراوه‌كه خەڵكی شاری ڕانیەیە و تەمەنی 30 ساڵه.“