كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئەو فەرمانبەرانەی نەگەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی كۆكراوەیان نەبێت بە مۆڵەتی بێ مووچە بۆیان هەژمار دەكرێت و دواتر ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان كۆتایی به ڕاژهكهیان دههێنرێت، (فهسڵ) دەكرێن.
ڕوونیشیكردهوه، بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكانیان، دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كارەكانیان بكەن و ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەش كه بەبێ مۆڵەت چوونەته دەرەوەی وڵات و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە، بەپێی بڕیاری پەرلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كە دوای تێپەڕبوونی 30 ڕۆژ لە دابڕانیان لەكار و دەوام، كۆتایی به ڕاژهكهیان دههێنرێت، (فهسڵ) دەكرێن.