كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
پۆسته و گه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: “لەهەر شوێنێك كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل لەكار كەوت پێویستە لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگاداربكرێتهوە.”
ده‌شڵێت، تائێستا سیستمی”5G”ی بهركارنییه و مۆڵەتی كاركردنیشی پێنەدراوە، بۆیە لەكاركەوتنی كۆنتڕۆڵی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هیچ پەیوەندییەكی بە ئینتەرنێتەوە نییە.
له‌باره‌ی هۆكاری لەكاركەوتنی كۆنترۆڵهكانیشهوه دەڵێت: “ته‌نیا كه‌سانێك له‌ڕێگه‌ی پارازێتهوه كۆنترۆڵ له‌كارده‌خه‌ن ئەو پارازێتەش ناتوانرێت بخرێتە سەر شارێك، بەڵكو تەنیا لە گەڕەكێك دروستدەكرێت.”
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته و گه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، داواش ده‌كات، هاوڵاتیان لەو حاڵەتەدا شوێنەكان دەستنیشان بكەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بكەنەوە.