ئه‌مرۆ و سبه‌ی كه‌ركوك گه‌رمترین شاری هه‌رێمی كوردستانه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

که‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مرۆ و سبه‌یشی دیاریكردووه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌، پله‌ی گەرمای هه‌ولێر 21 پلە و سلێمانی 19 پله‌ و دهۆک 20 پله‌ و کەرکوک 27  پلە دەبێت.

سبەینێش پێنجشەممە، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 22 پله‌ و سلێمانی 20 پله‌ و دهۆك 20 پله‌ و كه‌ركوكیش 28 پله‌ ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر