په‌یامێك له‌ خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ سه‌رۆك بارزانی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

خانه‌واده‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، سوپاسنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و ده‌ڵێن، “وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵپرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین، تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.”

ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌:

بەڕێز/ کاك مەسعود بارزانی، سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەت/ سوپاسنامە

پاش سڵاو وڕێز…

وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵپرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی د. نەجمەدین، تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.

لەم سونگەیەوە زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە تەندروستییەکی باشدا بن.

خانەوادەی کۆچکردوو

دکتۆر نەجمەدین کەریم

2020/11/10

ھەواڵی زیاتر