كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی قاد ری حاجی عه‌لی، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی په‌یامێكی بلاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، “قادری حاجی عه‌لی، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوایه، له مام و یه‌كێتی دورنه‌ده‌كه‌وته‌وه.”
ده‌شڵێت، قادری حاجی عه‌لی، كه گۆڕان جودا كراوه‌ته‌وه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی، به‌ڵام كاتێك زانیویه‌تی ناكۆكییه‌كان به ئاراسته‌ی “نه‌شیاو”دا دژی یه‌كێتی ده‌برێن، هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكۆكییه‌كان خاوبێته‌وه، لێك تێگه‌یشتنی ده‌باشانیش هه‌وڵێكی زۆری قادری حاجی عه‌لی تیابووه، له‌ناو گۆڕان.
باسی له‌وه‌شكردووه، “له‌گه‌ڵ قادری حاجی عه‌لی دا، له‌ساڵی 1983وه، به‌هۆی ڕێبازی جیاوازی ئایدیۆلۆژییه‌وه، ناكۆكن، به‌ڵام تا دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانیش، قسه‌یه‌كی سارد نه‌كه‌وتووه‌ته نێوانیان.”
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ی تشرینی دووه‌م، قادری حاجی عه‌لی، كارگێڕی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتی و ئه‌ندامی پێشووی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هۆی توشبوونی به كۆرۆنا و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك له شاری پزیشكیی فارووق له شاری سلێمانی، له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.