كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ سێشهممه، 10ی تشرینی دووەم، دیندار زێباری، ڕێكخهری ڕاسپارده نێودهوڵهتییهكان ڕایگەیاند، “لهمساڵدا 272 جار بۆردومان و تۆپباران، لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراون و چەندین گوندی سنورییش بەهۆی بوونی پەکەکە وه لەناوچەکە چۆڵکراون.”
وتیشی: “لەم ساڵانهی دوایی ڕاسپاردەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان کەمبووهتەوە و ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ باشتربوونی ڕهوشی مافی مرۆڤ.”
ئاماژهی بهوهشكرد، “هێزی نافهرمی و میلیشیا و نهناسرا و له كوردستاندا نییه، چونکە هەموو هێزەکان لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی هەرێمەوە بە فەرمی ناسێندراون و ڕۆڵێکی گەورەشیان هەبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی کاری سیخوڕی.”