هۆکاری لەکارکەوتنی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دۆزرایەوە

لە دوێنێ دووشەممەوە، لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کێشە بۆ کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل دروستبووە و بە باشی کارناکەن، بەشێک لە هاووڵاتییان دەڵێن: بەهۆی بەکارخستنی سیستەمی “5G”یەوەیە، بەڵام شارەزایەک ئەوە رەتدەکاتەوە.

کاروان ڕەزا، پسپۆڕ لەبواری پۆستە و گەیاندن ڕایگەیاند، تا ئێستا سیستەمی “5G” لە سلێمانی نەخراوەتە کار و ڕیگەی کارکردنی پێنەدراوە، بۆیە لەوانەیە کەسێک بە ئەنقەست پارازێت بخاتە سەر سیستەمەکە و کۆنترۆڵ لەکاربخات.

وتیشی” زەحمەتە بتوانرێت هەموو کۆنتڕۆڵی شار لەکاربخرێت، ئەو کارە تەنیا ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە و ئێستاش حکومەت لە هەوڵی بەدواداچووندایە”.

ھەواڵی زیاتر