كاروان كهلاری/ باڵكێش
ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، “پرسەیەکی سەرتاسەری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دڵ و دەرون و ماڵ و ویژدان و کۆڕی ئازیزان و پارێزگای سلێمانی، ڕادەگەیەنین.”
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو خەم و ماتەمینیی خۆمان، بۆ کۆستی کۆچی سەرکردەیەکی جوامێری خەباتی نیشتیمانیی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و پێشمەرگەیەکی خۆنەویست و خۆشەویست و گۆڕانکارێکی جۆری کایەی سیاسیی و ئەندازیارێکی کارامەی بنیاتنانی ژیانی مەدەنییەت و شارستانیی و شارەوانیی و شکۆمەندێکی خەمخۆری ئارامیی و ئاسایش و ئازادیی و ئاوەدانیی و ئاشتیی و گۆڕانکاریی و گەشەکردن و، ئەمانەتدارو ڕێکخەرو ڕابەرێکی نەوە یەکلەدواییەکەکانی خەباتی مەدەنیی و میدیایی و سیاسیی کوردستان و ڕایەڵەیەکی پتەوی بەستنەوەی خەباتی شاخ و شارو ڕەوەندی کوردیی و گۆڕانخوازیی و پەرەپێدان، بەڕێز و خۆشەویست ئازیزمان کاکە قادری حاجی عەلی، دەردەبڕین.
ھەرلێرەوە وەک پارێزگای سلێمانی پرسەیەکی سەرتاسەری بۆماوەی سێ ڕۆژ لە دڵ و دەرون و ماڵ و ویژدان و کۆڕی ئازیزاندا ڕادەگەیەنین.
داواخوازین لە بەخشندەی مەزن ئارامیی و ئۆقرەیی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و خانەخوێی بەھەشتی خودای گەورەبێت.
(انا اللە و انا الیە راجعون)
د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی