پهروهردهی كهلار: پێویسته قوتابیانی دهرهكی پۆلی 12 فۆرم لهم جێگایه وهربگرن
كاروان كهلاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، پەیامێك ئاڕاستەی قوتابیان دەكات و ڕایدهگهیهنێت: “لە تاقیكردنەوەی دەرەكی پۆلی 12ی ئامادەیی، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم پێویسته سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەشی تەكنیكی بكەن له ژووری ژمارە (١٠)، سەرجەم قوتابیانیش پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن لەكاتی سەردانكردنی پەروەردە.”
دەقی پەیامەكە:
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار
ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین كە كاتی دەستپێكردنی مامەڵەی تاقیكردنەوەی دەرەكی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە بەم شێوەیەی دەبێت :ــ
1ـ ( 15ـ11ـ2020 تاكو 11ـ12ـ2020)بۆ پۆلەكۆتاییەكان و یەك بابەتی و دوو بابەتی و چاككردنی تێكڕا ( تحسین معدل ).
2ـ ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە واتا ١١/١٥ و ١١/١٦دابەشكردنی فۆرم بۆ كچان دەبێت .
3ـ ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە ١١/١٧ و ١١/١٨ دابەشكردنی فۆرم بۆ كوڕان دەبێت .
ڕۆژی پێنج شەممە ١١/١٩فۆرم دابەش ناكرێت
4ـ سەبارەت بە خوێندكارانی یەك بابەتی و دوو بابەتی و چاككردنی تێكڕا ( تحسین معدل )لەگەڵ پۆلە كۆتاییەكان فۆرم پێشكەش دەكەن تاكو كۆتایی هاتنی ماوەی دیاری كراو (۱۱-۱۲-۲۰۲۰) دوابەدوای ئەو بەروارە هیچ مامەلەیەكی یەك بابەتی و دوو بابەتی و چاككردنی تێكڕا وەرناگیرێت و خوێندكار خۆی بەرپرسیارە لە دواكەوتن.
// پێداویستیەكان بۆ پێشكەش كردنی فۆرم
ٲـ شەش وێنە
ب ـ ناسنامەی خوێندكار + ناسنامەی باوك + ناسنامەی دایك، لەیەك پەڕەی A4دا.
بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەشی تەكنیكی بكەن ژووری ژمارە (١٠)
تێبینی ــ پێویستە سەرجەم خوێندكاران پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن لەكاتی سەردانی كردنی پەروەردە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار