بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، لەمڕۆوە تا دوانیوەڕۆ سبەی چوارشەممە، کوردستان لە ژێر کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرییە دەمێنێتەوە و بارانبارین بەردەوامى دەبێت بە ئاستى جیاجیا.

دەشڵێت، “ئاسمان هەور و باران دەبێت و ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە.”

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 20 پله‌ و سلێمانى 19 پله‌ و دهۆک 19 پله‌ و کەرکوک 24 پله‌ ده‌بێت.

سبەینێش، هەولێر 21 پلە و سلێمانى 20 پلە و دهۆک 20 پله‌ و کەرکوکیش 25 پله‌ ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر