کێ نەیهێشت ئۆکسجینەکەی قادری حاجی عەلی لابدرێت؟

قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بێستوون فایەق، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو، قادری حاجی عەلی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بێستوون فایەق وتی”ماوەی 10 ڕۆژە پزیشکەکان لە مانەوەی قادری حاجی عەلی بێهیوایان کردوین، بەڵام هاوسەرەکەی ڕێگەی نەدەدا ئۆکسجینەکەی لەسەر هەڵبگیرێت”.

قادری حاجی عەلی، لە ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە و بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی خوێندووە.
لە ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە و لە تەمەنی 28 ساڵیدا بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە دوای ڕاپەڕین بۆتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ساڵی 1994 دەزگای زانیاری دامەزراندووە.
ساڵی 1998 بووەتە سکرتێری مەکتەبی سیاسی، بەڵام لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتیدا خۆی هەڵنەبژاردەوە و دەستی لە کاری سیاسیی هەڵگرتووە.
ساڵی 2009 لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و چەند کەسێکی دیکە بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند و دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، لە ساڵی 2019 دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند

ھەواڵی زیاتر