كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به دامه‌زراندنی 348 ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می زانكۆكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كۆیه بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاوبه مووچه و ده‌رماڵه‌ی شایسته له ڕێككه‌وتی ده‌ستبه‌كاربوونیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه، “گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە بەهۆی حوکمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش نوسراوەکانیان وەرناگیرێت.”
لە ساڵی 2013ەوە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، 11ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2019ش ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکان کرد داواکاری دامەزراندنیان بۆ نەنێرن تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێکدەخرێت، بەپێچەوانەوە ڕەتدەکرێتەوە.