له‌ گه‌رمیان 72 پرۆژه‌ كاره‌كانیان ڕاگیراوه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەپێى بەدواداچوونەکانى یەکەى چاودێرى حکومەتى خۆجێى گەرمیان، 72 پرۆژەى جیاوازى خزمەتگوزارى لە سنورەکە ڕاگیراون.

لە دوایین ڕاپۆرتى مانگانەى یەکەى چاودێرى حکومەتى خۆجێى گەرمیان کە تایبەتە بە پرۆژە ڕاگیراوەکان لە سنورى گەرمیان، ئاشكراى كردووه‌، 72 پرۆژەى خزمەتگوزارى لە گەرمیان کارەکانیان وەستاوە لە دواى ساڵى 2014 و سەرهەڵدانى قەیرانى داراییه‌وه‌.

هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە، (40) له‌ پرۆژه‌کان له‌ قه‌زاى که‌لارن به‌ گوند و ناحیه‌کانیه‌وه‌، (14)ش له‌ قه‌زاى کفری و گوند و ناحیه‌کانین و (18) پرۆژه‌ش له‌ قه‌زاى خانه‌قین و گوند و ناحیه‌کانى و ئه‌وبه‌رى سیروانن.

ھەواڵی زیاتر