تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕوویدا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لە کەرکووک تەقییەوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.

لە راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، بۆمبەکە حەشدی شەعبی لە کەرکووک کردووەتە ئامانج و دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و شەشی تریش برینداربوون.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەقینەوەکە لە گوندی پەڵکانە روویداوە و لیوای 52ی حەشدی شەعبی کردۆتە ئامانج.

ھەواڵی زیاتر