كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، زانیاریمان پێدراوە بە حاڵەتێکی خۆکوشتن لە قەزای دوکان، كه هاوڵاتییەک خۆی هەڵداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە و لە ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هۆکاری خۆ کوشتنەکە ده‌ستیپێكردووه.”
محه‌مه‌د عه‌زیز، كه كه‌سێكی نزیك له هاوڵاتییهكهیه به باڵكێشی وت، “ناوبرا و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و تائێستاش باسی هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ماڵه‌وه یان له‌لای هاوڕێكانی نه‌كردووه كه تووشی بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌له‌مه‌كانی دوكان چووه‌ته ئاوه‌كه‌وه و دواتر خۆی فڕێداوه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه و خۆی خنكاندووه.”