كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: “پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات پرسێکی زۆر گرنگە و ڕەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆ ڕێکخستنەوە و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆده‌بینه‌وه.”
وتیشی، “لەسەر ئەو پلە و پۆستانە ڕێککەوتووین کە پاسەوانیان پێویستە و هەندێکیشی ماوە ئەوە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی لەسەر دەکرێت و گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد: “دوای کۆتایی هێنان بە پرسه‌كه و ڕێککەوتن لەسەری، پاشان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت.”
زیاتر لە سێ مانگە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هه‌فته‌ی ڕابردووش مووچەی زیاتر لە 16 هەزار کەس ڕاگیرا کە دوو موچەیان هەبوو.