په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنی شنگال‌ ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكان لەسەر بانگێشتی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ پەرلەمان لە كۆبوونەوەدان.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌، 9ی تشرینی دووه‌م، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگێشتی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان و له‌باره‌ی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال، چوونه‌ته‌ پەرلەمانی كوردستان، تا په‌رله‌مان ئاگادار بێت له‌ هۆكاری جێبەجێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە.

ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی شنگال و ئیدارەی نوێ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بەمزووانە جێبەجێی دەکەن.”

ھەواڵی زیاتر