مەسرور بارزانی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

حازم جەعفەر/ باڵکێش

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک بەرەو پەوروپا بەڕێکەوت و لەگەڵ بەرپرسی بالای چەند وڵاتێک کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9، حکومەتی ھەرێیم کوردستان لە بڵاویکردەوە، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەڕمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو گەشتە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.

ئەوەش ھاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر