كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 8ی تشرینی دووه‌م، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، ڕاگەیاند، “ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم کە دەیانەوێت سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن، پێویستە باوەڕنامەی پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئه‌و وڵاته‌یان پێبێت و لەکاتی گەڕانەوەش بۆ هەرێمی كوردستان دووبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامده‌درێت.”
ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و هاوڵاتییە ئێرانی و بیانیانەی كه دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستان بکەن، لەسەر سنوور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان، دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستانه‌وه.”