كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی ڕابردوو یه‌كشه‌ممه، 8ی تشرینی دووه‌م، کچێك بەناوی “شەونم عەزیز ڕۆستەم”، ته‌مه‌ن 15 ساڵ لە گوندی قڵاتەپە-ی سەربە ناحیەی قۆرەتووی قه‌زای خانه‌قین، دەستکاری چەکی كردووه و گوله لە دەستی دەرچووە و بەر خۆی كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
كه‌سێكی نزیكی كچه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، “ناوبرا و هیچ کێشەیەکی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی نەبووە، به‌ڵام كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕابردوو خێزانه‌كه‌ی ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه، چوونه‌ته ژوورەوە و بینیویانە کچەکەیان کەوتووە و چەکێكی جۆری تاپڕ لای تەرمەكەیه‌تی.”
وتیشی، “له‌ئێستادا بنکەی پۆلیسی ناحیه‌ی باوەنووری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار، دەستیان بە لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.”