كاروان كهلاری/ باڵكێش
مەحمود سەنگاوى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، ڕوونكردنهوهیهكی لهبارهی تۆمهتی “سهرانه وهرگرتنی له خهڵكی” بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، “چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست، چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین، کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە.”
دەقى ڕوونکردنەوەكه:
کۆمەڵانی خهڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیاییەکان
هاونیشتیمانیانی ئازیز، لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا کەسانی دزێو و داواکراو لە یاسا بوونیان هەیە و کۆمەڵگای ئێمەش بە دوور نییە لەم جۆرە کەسانە، بۆمان ڕوون بۆتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستێکی نادیار و چەند کەسێکی دزێو و هەلپەرست چەندین کاری دزێو و نایاساییان دوور لە هەم داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بەندە و کوڕەکانمەوە (کاروان و گەرمیان) بەرامبەر خەڵکی ئەنجامداوە، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانین کە بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ڕابگەینین کە کاری سەرانە و سوڵحکردن بۆ پارە دوورن لە ئەدەب و پەروەردەی خۆم و کوڕەکانمەوە دووره، هەر بۆیە داواکارم لە هاونیشتیمانیانی ئازیز بە ئاگابن و لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداربکەنەوە بۆ ئیجرائاتی یاسایی و لە ئەگەری بەکارهێنانی ناوی ئێمەدا بۆ هەر جۆرێک لەو کارانە کە مەبەست لێی ناشرینکردن و ناوزڕاندنمانە پەیوەندی بکەن به نوسینگەکەمەوە بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠١٥٢٣٥٨٨)