سلێمانی..هەرشوێنێك سەرپێچی ڕێنماییەكان بكات ڕووبەڕووی یاسا دهكرێتهوه
كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی دووهم، لیژنه هاوبهشهكانی چاودێریكردن له قایمقامیهتی سلێمانی كۆبوونهوهو له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایانگهیاند، “هەرشوێنێك سەرپێچی لە ڕێنماییەكان بكات، ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.”
جهختیشیانكردووهتهوه، “كه پێویستە لە شوێنە گشتییەكاندا لەگەڵ جێبەجێكردنی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بگیرێتەبەر و لیژنە هاوبەشەكانی ڕاسپێردران هەرشوێنێك سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی كاركردن بكات، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند بكرێتهوه.”
له كۆبوونهوهكهدا ئهم بڕیارانه دراون:
رێنمایی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دراوە:
1. پێویستە سەرجەم كارمەندان و كرێكاران و ئەو هاوڵاتیانەی رو لە شوێنەكە دەكەن دەمامك بەكاربهێنن.
2. دانانی ماددەكانی پاكژكەرەوە (تعقیم) و بەبێ بەكارهێنانیان رێگری بكرێت لە چونە ژورەوە.
3. دانانی هەواكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هەوای شوێنەكە.
4. پێویستە كڕیاران بەژمارەیەكی گونجاو بچنە ناو ماركێتەكانەوه، بەپێی روبەری گەورە و بچوكی شوێنەكە.
5. پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.