پۆلیسی هه‌ولێر سێ تۆمه‌تباری به‌م هۆكاره‌ ده‌ستگیركرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕایگه‌یاند، “بەهۆی توندوتیژی خێزانی له‌ هه‌ولێر سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه،‌ 7ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، هەریەکە لە تۆمەتباران (ا.ا.م) و (م.ف.م) و (ع.ف.ح)یان بەپێی ماددەکانی (450) و (432) و (7 توندوتیژیی خێزانی) لە یاسای سزادان دەستگیر کرد.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، “كە له‌ئێستادا تۆمەتباره‌كان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون.”

ھەواڵی زیاتر