هه‌رێمی كوردستان..21 كه‌س تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و مردنی به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان، 771 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “392 توشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.”

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “كه‌ 21 توشبووی تری كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.”

ھەواڵی زیاتر