كاره‌بای سلێمانی ئاسایی كرایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی دووه‌م، هەورە بروسکە كاره‌بای سلێمانی پچڕاند و ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ سوتاند و چه‌ند شوێنێك بێ كاره‌با بوون، لەئێستادا چاككراونه‌ته‌وه‌ و پێدانی کارەبا لە ویستگەی باشوور ئاسایی بووەتەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانیش ڕایگه‌یاند، “دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزە توانییان کارەبا بۆ ئەو گەرەک و ناوچانە بگێڕنەوە.”

شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ فیده‌ره‌كانى 111 تا 125، كه‌ بریتین له‌ وێستگه‌ی كاره‌بای چوارباخ، قڕگه‌، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌ك وه‌ستان و كاره‌بایان تێدا نه‌ما.‌

ھەواڵی زیاتر