كاروان كهلاری/ باڵكێش
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر ڕایگهیاند، دەست بە هەناردەکردنی نەوت کراوەتەوە بەهەمان قەبارەی پێشووتر.
ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا باسی لەوەکرد، ڕۆژی 28ی 10 بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و کراوەتە ئامانج و ئەو کردەوەیەی بە “تیرۆریستی” ناوبرد.
ئاماژهی بهوهشكرد، بەهۆی ئەو هێرشەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەستاوە و وتیشی، حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
ئەمه لەکاتێکدایە، پێشتر هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، “لە 28ی مانگی ڕابردوو، لە هەرێمی باگۆکی سەربە شاری مێردینی باکوری کوردستان، بۆری گواستنەوەی نهوتی بۆتاشی تورکیای تهقاندووهتهوه.