كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، ماوه‌ی مانگێك زیاتره به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی فارووق له شاری سلێمانی له‌ژێر چاودێری چری پزیشكیدایه و ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره و خراپبوونی زیاتر ده‌چێت.
پێشتر تۆڕی میدیایی باڵكێش زانیاری ورد و نه‌زانراوی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراوه‌وه بڵاوكرده‌وه و به‌پێی وته‌ی كه‌سێكی نزیك له ناوبراو، سییه‌كانی وه‌ستابوون و دكتۆره‌كان نا‌ئومێد بووبوون له چاره‌سه‌ركردنی و كه‌سوكاره‌كه‌ی و به‌شێك له دۆسته‌كانی له‌نێویشیاندا “عوسمانی حاجی مه‌حمود” هه‌وڵیاندا بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش “عوسمانی حاجی مه‌حمود” چووه وڵاتی سویدی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی گه‌یشتنی ناوبراو، كه‌سوكاره‌كه‌شی له كوردستان سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بوون، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیانڕاگه‌یاندن، كه ناوبراو سیسته‌می به‌رگری له‌شی لاواز بووه و سییه‌كانی له‌كاركه‌وتوون و به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت بنێردرێته ده‌ره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، كه له كه‌سێكی نزیك له قادری جاجی عه‌لی ده‌ستیكه‌وتووه، ئێستا ناوبراو دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات، مانه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئۆكسجینی ده‌ستكرده‌وه و پزیشكه‌كان نائومێدی بوون له چاره‌سه‌ركردنی، بۆیه له‌ئێستادا كه‌سوكار و هاوڕكانی سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین مه‌راسیمی ژیانئاوایی ناوبراو.
كه‌سه‌كه‌ی نزیك له قادری حاجی عه‌لی ئه‌وه‌شی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد، “كه عوسمانی حاجی مه‌حمود له وڵاتی سویده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌ئێستادا له شاری سلێمانییه و له‌نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبرا و ده‌كات، به‌ڵام دكتۆره‌كان پێیانڕاگه‌یاندوون، كه ناوبرا و ڕه‌وشی ته‌ندروستی له كۆنترۆڵی ئه‌وان ده‌رچووه و هه‌ركاتێك ئۆكسجینه ده‌ستكرده‌كه له‌سه‌ر ده‌می لابه‌ن، ژیانی كۆتایی دێت.”
قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای زانیاری یه‌كێتییه، یه‌كێكیشه له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، برای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو “حه‌مه جه‌زا”یه و له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری سلێمانییه، له‌م دواییه‌دا به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ “عوسمانی حاجی مه‌حمود” و به‌شێكی تری هاوڕێكانیان، كاركردنیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵپه‌سارد و له ماڵه‌وه دانیشتن.