گه‌نجێكی گه‌رمیانی به‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 7ی تشرینی دووه‌م‌، گه‌نجێكی 26 ساڵ هێنراوه‌ته‌ به‌شی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە برینداربووه‌.

كه‌سێكی نریك له‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێش وت، گه‌نجه‌كه‌ ناوی “به‌رهه‌م حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د”ه‌ و له‌دایكبووی 1994 ه‌ و خه‌ڵكی گوندی سۆفی ڕه‌حیمی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی باوه‌نووری قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌.”

وتیشی: “به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار، به‌ڵام دوای 2 کاتژمێر بەهۆی کاریگەریی حاڵەتەکە لەسەری، گیانی لەدەستداوه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه‌ گه‌نجه‌كه‌ شوانی مەڕ و ماڵات بووە.”

ھەواڵی زیاتر