وەزارەتی پەروەردە: خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕانەگیراوە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 7ی تشرینی دووه‌م، بەرپرسی قوتابخانه‌ی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان،  دەنگۆی ڕاگرتنی خوێندنی ئۆنلاینی ڕەتکردەوە و ڕایگه‌یاند، “ڕێژەی بەشداریی و ئامادەیی قوتابیان زۆر باشە.”

وتیشی، “لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستاندا، هەموو قوتابی و مامۆستایەک کۆدی خۆی هەیە بۆئەوەى بچنه‌ سیستمەکەوه‌ و دەتوانرێت لە سیستمەکەدا گەڕان ئەنجام بده‌ن و نامەی تێکست یان دەنگی بۆ مامۆستاکانیش بنێرن.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئەوەی سیستمەکەى ئاسانکردووە ئەوەیە، دەتوانرێت بە مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپ و کۆمپیوتەریش کار بکرێت.”

باسی له‌وه‌شكرد، “لە کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکان پەخش دەکرێت و لە سۆشیاڵ میدیاشدا بڵاودەکرێنەوه‌.”

ھەواڵی زیاتر