كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌هۆى زیانى باران و هه‌وره بروسكه‌ى شه‌وی ڕابردووه‌وه، چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وتووه و شۆرتى تێدایه و ده‌رناچن، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك وێستگه بێ كاره‌با بوون.”
هه‌روه‌ها، وێستگه‌كانى چوارباخ، قڕگه، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌كیش وه‌ستاون و كاره‌بایان تێدانیه، كه بریتین له فیده‌ره‌كانى 111 تا 125.
وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانیش ڕایگه‌یاندووه، “سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كانى تانجه‌رۆ و ویستگه‌ى عه‌ربه‌ت و سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كان وه‌ستاون، له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى باریكه ، قه‌ره‌داغ، وێستگه‌ى شاره‌زوور، هه‌ردوو وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوو وێستگه‌ى پێنجوێن، خورماڵ و هه‌ردوو وێستگه‌ى كه‌مپى زانكۆ و هه‌ڵگوردیش وه‌ستاون.”
باسی له‌وه‌شكردووه، “كه لە ئێستادا تیمەکانیان لەشوێنی هێڵە لەکارکەوتووەکانن و سەرقاڵی چاککردنەوەیانن.”