كاروان كەلاری/ باڵكێش
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 6ی تشرینی دووه‌م، تەرمی دكتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بەشێکی زۆری بەرپرسانی حیزبی و حكومی گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون و تاجە گوڵینەیان لەسەر تەرمی دكتۆر نەجمەدین کەریم دانا و بڕیاریشە ئەمشەو تەرمه‌كه‌ی لە هاوینەهەواری پیرمام بەخاکبسپێردرێت.
نەجمەدین کەریم، ساڵى 1949 لەشارى کەرکوک لەدایکبووە، ساڵى 2011 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لەسەر پشکى یەکێتى تاوه‌كو ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك بووه، ڕۆژی 30ی ئۆكتۆبه‌ر له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا له ویلایه‌تی “میریلاند” لە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، كۆچی دوایی كرد.
