كاروان كهلاری/ باڵكێش
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی هەولێر ڕایگهیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە سێ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گومرگی سەوزە و میوە و شەقامی 100 مەتری، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ح.ق.ح) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكان دەستگیر بكەن.
ئاماژهی بهوهشكردووه، تۆمەتبارهكه دانی به تاوانهكهدا ناوه كە لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە ناوەكانی (س.ج.ا) و (ج.م) تاوانەكانی ئەنجامداوە و بە فێڵ و بە زەبری چەك 3 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە 3 هاوڵاتی سەندووە و دواتر لە بری بڕێك پارە ئۆتۆمبێلەكانیان لای كەسێك داناوە.
ئاشكراشی كرد، “کە ئەو 3 کەسە پێشتریش پێشینەی تاوانیان هەبووە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەرچووە و هەرسێ ئۆتۆمبێلەكەش دەستیان بەسەردا گیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە.”